مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە
(0)
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای سەر چالاکوان و رۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان بە ناعادیلانە دەزانێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕوانێتە بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و رۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم، و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرای ئەوەی لەرێگای کەناڵە رەسمیە جۆراوجۆرەکانەوە ھەوڵ و فشاری بەگەرخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی سەر دەستگیراوەکانی بادینان، لەھەمان کاتدا داوا دەکات بەرێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربێنێ و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات، هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکە و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری بپارێزێت. هه‌روه‌ها پێشوازی له هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی جەختیش دەکاتەوە، ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان، پێویستی بە پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھەبووە و ھەیە، تۆمه‌تباركردنیان به ناڕه‌وا و نیگه‌رانكردنیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكات، و بۆ ئەوەی لە تەنگەژەکاندا پشتیوانی ئه‌زموونه‌كه‌مان بن، پێویستە به چاوی وه‌فاوه لێیان بڕوانرێت و رێزیان لێ بگیرێت.
تێبينيێك بنێرە: