ئایەتوڵڵا خامنەیی: درێژە بە خەباتی ڕەوا لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر بدەن تا ناچار ببێت ڕاپرسی  قبووڵ بکات

(0) / جهان


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە جەخت کردن لە سەر داخوازی لۆژیکی ڕاپرسی لە هەموو دانیشتوە بنەڕەتییە فەلەستینیەکان بۆ دەستنیشان کردنی سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتە ، بە خەباتکارە فەلەستینیەکانی گوت:لە بەرانبەر ڕژێمی داگیرکەر دا هێندە درێژە بە خەباتی ڕەوای خۆتان بدەن تا ناچار ببێت دان بەم داخوازییە پێشکەوتوانەدا بنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی ناوەندی زانیاری نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی قودس دا ئاسایی کردنەوە پەیوەندی لەگەڵ چەن وڵاتێکی لاوازی بە ڕێگر لە ڕەوتی لەناوچوونی ڕژێمی زایوونی دانەنا و بەجەخت لە سەر داخوازی ڕەوای ڕاپرسی و بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆم، داوای لە هەموو دانیشتوانی فەلەستین  بۆ دەسنیشان کردنی سیستەمی سیاسی وڵاتەکەیان ،بە خەباتکارە فەلەستینیەکانی گووت: هێندە درێژە بە خەباتی ڕەوای خۆتان بدەن تا ناچار ببێت دان بەم داخوازییە پێشکەوتوانەدا بنێت.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەئاماژەی گۆڕانی باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام و بەرەی بەرخۆدان  لەبەرانبەر، داڕمانی بەرچاوی دەسەڵاتی ئەمریکا و ڕژێمی زایوونی ،کێشەی فەلەستینی بە گرینگ ترین و زیندووترین کێشەی هاوبەشی جیهانی ئیسلام وەسف کرد و وتی: سیاسەتەکانی سیستەمی بۆرژوازی دەستی نەتەوەیەکی لە ناوچەکەی خۆی دابڕیوەو ڕژێمێکی تیرۆرست و خەڵکێکی بێگانەی لەوێدا نیشتەجێ کردووە.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ئاماژە وە  لۆژیکی بێ بنەمای دامەزرانی ڕژێمی زایوونی ڕایگەیاند: ئەورووپییەکان بە ڕای خۆیان لە سەردەمی شەڕی جیهانی دووەم یەهوودیەکانیان چەوساندووە، بەڵام وادیاره دەیانەوێت قەرەبووی یەهوودیەکان بە ئاوارە کردن و لەناوبردنی نەتەوەیەک لە ڕۆژئاوای ئاسیا بکەنەوە و بەم جۆرە بانگەشە درۆ کانیان سەبارەت بە مافی مرۆڤ و دیموکراسی دابپۆشن.