ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی:یەكەم ڕۆژی جەژن لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان لەسەر شەقام دەبین
(0)
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرایدەکەن کەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەسەر شەقام دەبین وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانمان .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند:وەک هەمووان ئاگادارن دادگای تەمیز بڕیارێکی ستەمکارانەی دەرحەق بەدەستگیرکراوانی بادینان پەسەندکرد، خراپترین و زاڵمترینی کاربەدەستەکان لە کاتی نزیک بوونەوەی جەژن و بۆنەکان بڕیاری لێبوردن بۆ تاوانباران دەردەکەن، بەو بڕیارەیان بەرامبەر بە ژمارەیەک مرۆڤی بێتاوان ، دەسەڵاتداران سەلماندیان لە زاڵمترینی سیستەمی حکومڕانی سەرزەوی خراپترن،
بۆیە لەم ڕوانگەیەوە داوادەكەین
١ـ بڕیاری ستەمکارانەی دادگای تەمیز دەرحەق بە دەستگیراوانی بادینان هەڵبەوەشێتەوە و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن .
٢- داواکارین ئەو دەستگیرکراوانەی دادگایی نەکراون، لەگەڵ مامۆستا بەدەل بەرواری ،پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئازاد بکرێن ئەگەر بە کەفالەتیش بێت بۆ ئەوەی جەژن لەناو ماڵ و منداڵیاندا بکەن .
ڕونیشکراوەتەوە ، لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین
لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی داواکارییەکانمان و ئازاد نەکردنی دەستگیرکراوان، ئێمەش یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان لەسەر شەقام دەبین .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: