بەوێنە ... چێشتخانەی حاجی حەسەن دادەخرێت
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند ، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە چێشتخانەی حاجی حەسەن لە شەقامی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دادەخرێت.
ڕونیشیکردەوە ، لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە مریشکی بەستو بوشێوەیەکی ناتەندروست و نەشیاو خاو دەکاتەوە و لەسەر زەویەکە هەڵڕژێنراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانەی حاجی حەسەن دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: