خولی چوارەمی دانووستانەکانی ڤییەننا ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت

(0) / جهان


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

چوارەمین خولی دانیشتنی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ هەینی بە ئامادە بوونی جێگران و بەرپرسانی سیاسێ وەزارەتەکانی دەرەوەی ئێران و گرووپی ١+٤ لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوێترین خولی دانووستانەکانی ڤییەنا بە ئامادەبوونی وەفدی دانوستانکەری ئێران و ۱+٤ کاژێر ۱۳:٣٠ بەکاتی تاران لە گراند ئۆتێلی شاری ڤییەنا بەڕێوە دەچێت.
سەید عەباس عەراقچی کە ڕۆژی پێنجشەمە بەمەبەستی بەشداربوون لە دانووستانەکە گەیشتە ڤییەنا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ ڕافاییل گەڕووسی بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دا ،دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانی لە دانووستانەکان دا لە سەرووی هەموو خاڵەکان دانا.
هەروەها جەختی کردەوە،" رێگایەتی دژوارمان لە پێش دایە و هیوادارین لەزووترین کات دا بە ئاکام بگەین، هەڵبەت بەرژەوەندییەکانی وڵات لە هەموو شتێک گرینگترە".
دانیشتنەکانی ئەم دواییەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام بۆ بووژاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکان لە ڕێگای لابردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران و گەڕانەوەی هەردوولا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی و پایبەندی بە ڕێکەتنەکە لە ۱۳ خاکەلێوەی ئەمساڵەوە لە بەڕێوەچوون دایە.