مادەی تری خۆراکی بۆبەشەخۆراکی هاوڵاتیان زیاد دەکرێت

(0) / اجتماعی


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، مانگەکانی داھاتوو ماددەی تری خۆراک بۆبەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت.

بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، ژمارەیەک ماددەی تر بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیاد کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق نووسراوی تایبەت بەو پرسەی ئاڕاستەکردوون.

لەراگەیەنەدراوەکەی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێمیشدا هاتووە، ماددەکان بریتین لە ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی و هاوکات، لەرێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەروانن بەشە خۆراکی برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت، بۆئەوەی بەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێمدا دابەشبکرێن، لەکاتێکدا ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتووە .

کامەران کەریم