هەڵەبجە: ماوەی ساڵێکە هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی جێبەجێ نەکراوە

(0) / اجتماعی


May 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی هەڵوێست لەپارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد ، ماوەی ساڵێکە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی جێبەجێ نەکراوە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ڕێکخراوی هەڵوێست لەپارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند ،لـــە ســـــاڵی 2020 دا نەک هیچ پڕۆژەیەکی ســــتراتیژی لـە هەڵەبجە جێبەجێ نەکراوە و بڕیاری لە بارەوە نەدراوە، بەڵکو هـەموو ئەو پڕۆژانەشی کە وەستاون وەک خۆیان ماونەتەوە بڕیــــاری دەســـــتبەکاربــوون بۆ هیچ کامیان دەرنەچووە کە ژمـــــارەیـــان (225) پڕۆژەیــــە.

رێکخراوەکە ڕونیشیکردۆتەوە،  ئــەمــەش لــە کاتێکدایە لە پارێزگاکانی تر لـەگـەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەى نوێدا بەشێکی پڕۆژە وەســتاوەکان دەستیان پێکردوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ،هەندێک پڕۆژەی هەڵەبجە کە لــەســـاڵی 2019 بڕیـــاریان دا کـــاریـــان تێدا بکـــرێتەوە، لـــە سـاڵی 2020 و دوای دەست بەکاربونی کـــابینەی نوێ جــــارێکـی تــر ڕاگیرانەوە، ئەمەش دیسانەوە ئاماژەیەکی ترە بۆ پەراوێز خستنی ئەم شارە .

کامەران کەریم