چوار یەکەی سەربازی لە کەرکوک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی داعش جێگیرکراون

(0) / جهان


May 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە مەبەستى روبەڕوبوونەوەى هێرشەکانى داعش لە سنوری پارێزگاى کەرکوک، چەند یەکەیەکی سەربازی لە ناوچە جیاوازەکانى سنورەکە جێگیرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوک رایگەیاند،‌ چوار یەكەی سەر بە هێزە تایبەتییەكانیان لە باشوری كەركوک بە تایبەت لە ناوچەی كێڵگە نەوتییەكان جێگیر كردووە.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوک باسی لەوەشکرد، لەم دواییانەدا داعش ١٣ هێرشی لە سنورەکە ئەنجامداوە، بەو هۆیەشەوە ژمارەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی زیادكراوە و پشتیوانی سەربازیی رەوانە كراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەكدارانی داعش هێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چەند ناوچەیەک بە تایبەتیش ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوك زیاترکردووە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونى بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە.