وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی بۆ زایه‌ڵه : به‌هۆی بونی ساخته‌كاری به‌رنامه‌بۆداڕێژراو به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناكه‌ین
(0)
وته‌بیژی بزووته‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، ئێمه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌كانی عێراقمان كردووه به ڕه‌سمی ڕامانگه‌یاندووه به بڕوای ئێمه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كاری به‌رنامه‌بۆداڕێژراده‌بێت .
عه‌بدوڵا وه‌رتێ وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ئاشكرای كرد، ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌نگ به‌هیچ كاندێكی هیچ لایه‌نێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق نه‌ده‌ن .
زایه‌ڵه: هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداری نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق چیه؟
عه‌بدوڵا وه‌رتێ : دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق و به به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووش بڕیارماندا كه‌وا ئێمه بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین كه بڕیاره وایه ئه‌مساڵ بۆ په‌رله‌مانی عێراق بكرێت، چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌وانه ئه‌و ساخته‌كاریه به‌رنامه بۆ دارێژراوه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌توانم بڵێم به‌رده‌وامه وه‌ك مه‌هزه‌له‌یه‌كی سیاسی یاخود مه‌هزه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن دێته به‌رچاو بۆیه ئێمه بڕیارماندا بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌سه‌ر ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتن هه‌م له‌عێراق و هه‌م له كوردستان ئه‌مانه هیچ نه‌فه‌سێكیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئازادی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان یان بۆ ئازادی ده‌نگدان كه هاوڵاتیان ده‌نگه‌كانیان پارێزراو بێت به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕێگاكه‌وه كورسیه په‌رله‌مانیه‌كانیان دابه‌ش كردووه له نێوان خۆیاندا بۆیه ئێمه پێمان وایه پێویسته له ئێتادا ئێمه به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌كه‌ین و خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه له‌ڕووی ڕێكخستن و وه له‌ڕووی كاری جه‌ماوه‌ری و حیزبی و ڕێكخراوه‌ی .
زایه‌ڵه: ئه‌ندام و كادیر و لایه‌نگرانی خۆتان سه‌رپشك نه‌كردووه ده‌نگ به كاندید و لایه‌نێكی سیاسی بده‌ن ؟
عه‌بدوڵا وه‌رتێ : ئێمه داوا له‌هه‌موو ئه‌ندام كادیر و لایه‌نگر و ده‌نگده‌رانی بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌ین كه بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و وه‌ده‌نگ به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌ده‌ن كه به‌شداره له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا .
زایه‌ڵه: هۆكاری به‌شداری نه‌كردنتان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ بونی كێشه ناوخۆیه‌كانی حیزبه‌كه‌تان ناگه‌ڕێته‌وه؟
عه‌بدوڵا وه‌رتێ: ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كی نێوخۆیمان نیه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك .
زایه‌ڵه: بڕیاربوو كۆنگره ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به‌هۆكاری بونی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخرا؟ سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاری كراوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره ؟
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ: تا ئێستا هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی حه‌تمه‌ن كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێن وه‌ك و جه‌نابت ئاماژه‌ت پێدا كۆنگره‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دواكه‌وت ،كۆنگره ده‌به‌ستێت بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی حه‌تمه‌ن .
سازدانی : كامــه‌ران كه‌ریـم
تێبينيێك بنێرە: