موقته‌دا سه‌در: دەبێت قودس بۆ ھەموو ئاینەکان بێت

(0) / جهان


May 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدر رایگەیاند کە جارێکی دیکە ئیسرائیل بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، ھێرشکردە سەر فەڵەستینییەکان و قودس و جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە دەبێت قودس بۆ ھەموو ئاینەکان بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقتەدا سەدر سەبارەت بە پێشھاتەکانی رەوشی قودسی رۆژهه‌ڵات' و مزگەوتی ئەقسا تویتێکی بڵاوکردەوە و تیادا نوووسیوویەتی: "جارێکی دیکە ئیسرائیل بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، ھێرشکردە سەر فەڵەستینییەکان و قودسی پیرۆز".

راشیگەیاندووە: "دەبێت قودس بۆ ھەموو ئاینەکان بێت نەک بۆ گرووپێک تاوانبار کە مانای پیرۆزی، ئاین و بیروباوەڕ نازانێت و بەبێ ھیچ بیاونووێک خۆی کردووە بە پاسەوانی قودس، بێ ئەوەی شایستە بێت".

موقتەدا سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی: "ھەموو ئەو ھێرشانە لە کاتێکدا ئەنجامدراون کە زۆربەی سەرکردە عەرەبەکان، بێ دەنگن و وک ئەوەی قودس ھی ئیسرائیل بێت کە لە راستییدا قودس ھی دانیشتوانەکەیەتی".

ئەوەشی نووسیووە: "بەڵێ ئەو دەستدرێژییەی کە لە مانگی رەمەزاندا دژبە نوێژخوێنان لە قودس ئەنجامدراوە، تاوانێکە دەبێت نەک تەنھا لەسەر ئاستی فەڵەستین بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی، بەرپەرچی بدرێتەوە".

مانگی سووری فەڵەستین لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە خۆرهەڵاتی قودس و، دەروازەی شام و شێخ ئەلجەراح لە ناوچەی شاری دێرین، 205 فەڵەستینی برینداربوون و، 88 کەس لەو بریندارانەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قودس.