ئەگەری درێژکردنەوەی هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

(0) / جهان


May 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانوستانکاری باڵای ئێران لە کۆبوونەوەکانی لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات درێژکردنەوەی ماوەی هاوکارییەکانی تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی NHK ی ژاپۆن، ڕایگەیاند  ئێران هیوای بەوە هەیە بەرەوپێشچوونی تەواو لە دانوستانەکانی ڤیەننا هەبێت تا چیدی پێویست بە درێژکردنەوەی ماوەی هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس نەبێت.

ڕاشیگەیاند ئەگەر پێویست بکات کۆماری ئیسلامی ئێران درێژکردنەوەی ماوەی هاوکارییەکانی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تاوتوێ دەکات.