قایمقامی ماوەت : شاخی ئاسۆس بۆردومان دەکرێت

(0) / جهان


May 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی  قەزای ماوەت ئاشکرایکرد، لەلایەن  فڕۆکەی جەنگیەوە چیای ئاسۆسی بۆردومان كرد زیانی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، كامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ شەممە  شاخی ئاسۆس لە ھەردوو شوێنی  (خڕۆڵی) کانی کنێر و کەڵکی شیلانان لە سنووری گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت، لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردومان کران، سوپاس بۆ خوا  زەرەری گیانی و مادی نەبووە، ھەرچەند ئەو دوو شوێنە جێگەی ڕەزو باخی ھاوڵاتیانی گوندی گەڵاڵەن .
وتیشی ، لە کاتی بۆردومانەکە چەند جوتیارێکی گوندی گەڵاڵە لە شوێنی بۆردومانەکە بوون و خوای گەورە پاراستوونی، لەساڵی ٢٠١٧ وە چەندین جار شاخی ئاسۆس لە لایەن فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە بۆردومان کراوە بە پاساوی بوونی پەکەکە لە شاخی ئاسۆس، ھەر بۆیە نزیکە بۆردومانی ئەمڕۆش ھەر لە لایەن فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە کرابێت.
ڕونیشیکردۆتەوە  ،وەک ھەموو جارەکانی تر، نیگەرانین بەم بۆردومانانە، خەڵکی سنوری ئێمە نایەنەوێت سنورەکەیان ببێتە گۆڕەپانی جەنگ و بۆردومانی بێ پاساو.
کامەران کەریم