کورتە فیلمی شۆفێر لە ئێرانەوە گەیشتە برۆکسێل

(0) / فرهنگی


May 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

کورتە فیلمی شۆفێر لە دەرهێنانی ڕەزا نەجاتی و ئامادە کردنی حسێن کاکاوەند گەیشتە بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی برۆکسێل-ی بەلجیکا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فێستیڤاڵی برۆکسێل لەلایەن ئاکادیمیای ئۆسکارەوە دانی پێدانراوە و براوەی خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵەکە بە ئاکادیمیای ئۆسکارەوە دەناسێنرێنێت.
کورتە فیلمی شۆفێر پاش وەرگرتنی مۆڵەتنامەی زێڕینی باشترین چیرۆکە فیلمی سی و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵ و مێردمنداڵ؛ لە یەکەمین نمایشی جهانی خۆیدا لە بەشی کێبڕکێی کورتە فیلمی فێستیڤاڵی برۆکسێل-ی بەلجیکا ڕکابەرایەتی دەکات.