زەریف: پابەندییەکان لە ئەستۆی ئەمریکا دایە نەک ئێران
(0)
محەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی تێپەڕبوونی سێیەمین ساڵی هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند کە سێ ساڵی ڕابردوو لیبۆکێکی ڕووڕەش پابەندییەکانی ئەمریکای بە بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ پێشێل کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، زەریف کاتژمێرێک لەمەوبەر لە لاپەڕەی تویتری خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد: لە دۆخێکدا کە ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین لە ڤیەننا بەرجام زیندوو بکەینەوە، پێویستە بەبیری خۆمان بهێنینەوە کە ئەم کێشەیە بە چ شێوەیەک دستی پێکرد.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بە هاتنەدەرەوەی ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە بەرجام لە ڕێکەوتی ۸ی ئایاری ۲۰۱۸ (۱۸ی گوڵان-ی ۹۷) وتیشی کە لیبۆکێکی ڕووڕەش ۳ ساڵ لەمەوبەر پابەندییەکانی ئەمریکا لە بەرجام و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەیشی بەوە کرد: جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە ئایا ئەمریکا درێژە بە بێ یاسایی دەدات یان پایبەندی یاسا دەبێت. پابەندییەکان لە ئەستۆی ئەمریکادایە نەک ئێران
تێبينيێك بنێرە: