ئێران: هەواڵی ناردنی هێز لە سووریاوە بۆ یەمەن لە لایەن ئێمەوە دوورە لە ڕاستی

(0) / جهان


May 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنقەرە، هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی تورکیا لەمەڕ ناردنی هێز لە لایەن ئەو وڵاتەوە لە سووریا بۆ یەمەن بە درۆدەخاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنقەرە بە دەرکردنی بەیاننامەیێک هەواڵی ئاژانسی ئانادۆڵ سەبارەت بە ناردنی هێزی سەربازیی لە سووریاوە بۆ یەمەن لە لایەن ئێرانی بەدرۆخستەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەم چەشنە هێمای بێ ئاگایی لە ڕاستییەکانە.
لە توییتەکەی باڵوێزخانەی ئێران لە تورکیا جەخت لە سەر ئەوەش کراوە کە هەواڵی بێ بنەمای وا لەگەڵ سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بۆ شەڕی دژە مرۆڤانە و کارەساتبار دژی گەلی یەمەن یەک ناگرێتەوە.
جەخت لە سەر ئەوەش کراوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ بووە و پشتیوانیی چارەسەریی سیاسی و هەواڵەکانی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕی کردووە.