سناتۆرێکی ئەمریکی: دەرکردنی فەلەستینییەکان ڕابگیرێت

(0) / جهان


May 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

گۆڤاری نیوزویک لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە کردن بە هێرشی هێزە ئیسرائیلییەکان بۆ سەر خێزانە فەلەستینییەکان بەمەبەستی وەدەرنانیان لە ماڵەکانیان نووسی: بێرنی سەندێرز و چەندین سناتۆری حزبی پێشکەوتن خوازی ئەمریکا وێڕای هۆشداری لەمەڕ توندووتیژی زایۆنییەکان خوازیاری ڕاگرتنی دەرکردنی فەلەستینییەکان لە ماڵەکانیان بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بەگێڕانەوە لە سایتی هەواڵی ئەم بڵاوکەرەوە ئەمریکییە، بێرنی سەندێرز هاوشێوەی یاسادانەرە هاوحزبییەکانی دیکەی خۆی لەمەڕ سەرکوت کردنی نوێژکەرە فەلەستینییەکان لە بەیتوالموقەدەسی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل هاوکات بە گرژییەکان لەسەر شارۆچکە نشینە ئیسرائیلییەکان بۆ وەدەرنانی فەلەستینییەکان لە ماڵەکانیان، هۆشداری دا.

دوابەدوای نائارامییەکانی ئەم دواییەی بەیتوالموقەدەسی ڕۆژئاوا، پۆلیسی ئیسرائیل  ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ۲۰۰ فەلەستینی ‌و ۱۷ ئەفسەری پۆلیس لە پێکدادانەکانی ڕۆژی هەینی پاش سەرکوتکردنی نوێژکەرە فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا بریندار بوون.

زۆربەی نوێژکەران پاش نوێژ کردن پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو فەلەستینینانەی دەربڕی کە لە ئێستادا لە لایەن شارۆچکە نشینەکانی ئیسرائیلی لە ماڵەکانیان دەردەکرێن.

سەندێرز ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا نووسی:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت بەتووندی تووندووتیژییەکانی تووندئاژۆ ئیسرائیلییەکان کە هاوپەیمانی حکومەتن لە بەیتوالموقەدەس ‌و کەنارەی ڕۆژئاوا، ئیدانە بکات و هەروەها وەدەرنانی فەلەستینییەکان ڕابگرێت."