قائیمقامی سلێمانی: 122 شوێن داخراوه
(0)
قائیقمامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت (122) شوێنیان روبه‌ڕوی داخستن كردوه‌ته‌وه و (550) خاوه‌ن شوێنیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2021.5.9) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماری كار‌و چاركییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی له مانگی ره‌مه‌زانی ئاشكراكرد، رایگه‌یاند:"لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى لە مانگی ره‌مه‌زاندا زیاتر له (7.815) سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره (825) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان له شوێنه‌كان تۆماركردوه و (550) ئاگاداری‌یان داوه‌ته خاوه‌ن شوێنه‌كان كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان روبه‌ڕوی داخستن و رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه".
وتیشی: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن و پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی، وه هه‌روه‌ها دانان و عه‌مباركردنی خواردن و خواردنه‌وه له شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (122) شوێنیان داخستوە و (12) شوێنیشیان داوەتە دادگا.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: به شێكی زۆری ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا خواستی زۆریان له‌سه‌ره شیرنییه هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر لە (52) تۆن خواردن و خواردنه‌وه‌دا بگرن كه به‌شێكی زۆریان له خورما و شیرنییه‌كان پێكهاتون و له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن، شوێنه‌كان به‌بڕی به (48) ملیۆن و (250) هه‌زار دینار سزای دارایی دراون و به‌پێی یاسا و رێنماییه داراییه‌كان ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: