بە هۆی پابەندنەبوونی بە ڕێنماییە تەندرووستیەکانەوە، هەفتە بازاڕێک لە هەڵەبجە داخرا
(0)
بە هۆی پابەندنەبوونی بە ڕێنماییە تەندرووستیەکانەوە، هەفتە بازاڕێک لە هەڵەبجە داخرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ،لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند، کە هەفتەبازاڕێکیان داخستووە، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی ٢٠٢١/٥/٦ بڕێکی زۆر خۆراکی نایاسایی و نەشیاو لەمارکێتەکەیدا گیرا و بەهۆی نەبونی مۆڵەتی تەندروستی و کارتی تەندروستی، دوای ئاگادار کردنەوەی لەو خواردن و خواردنەوە زۆرەی کە لەدەرەوەی مارکێتەکە و لەبەردەم هەتاو و پلەی گەرمی بەرز داینابوو، لاببرێت، بەڵام بێ گوێدانە ڕێنماییەکانی لیژنە و تاساتی داخستنیش هیچ کاڵایەکی لانەبردبوو.
ڕونیشکراوەتەوە ، بۆیە لەبەرواری ٢٠٢١/٥/٩ بەفەرمانی بەڕێز قائیمقامی هەڵەبجە داخرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: