نێچیرڤان بارزانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیه‌ى سزادراوانى بادینان پێكده‌هێنێت
(0)
سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى ستانده‌ر ئاشکرایدەکات، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لاى حزبهكانو كونسوڵخانه‌كان ڕایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ سزادانى چالاكوانه‌كانى بادینان نییه‌و بێزارى خۆى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه، دەشڵێت:"بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ دۆسیه‌ى سزادراوان پێكهێناوه".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى ستانده‌ر بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند، "نێچیرڤان بارزانى لهكۆبونهوهى له‌گه‌ڵ كونسوڵو نوێنه‌رى وڵاتانى بیانى‌و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كردویه‌تى ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و له‌دژى سزادانى چالاكوانه‌كانى بادینان بوه".
وتیشى:"به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه هه‌مه نێچیرڤان بارزانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كه‌یسى سزادراوانى بادینان پێكهێناوه‌و دواى ده‌رئه‌نجامى لیژنه‌كه، بڕیارى خۆى له‌باره‌وه ده‌دات".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تائێستا یه‌ك به‌یاننامه‌ى له‌باره‌ى كه‌یسى سزادراوانى بادینان ده‌ركردوه و بهیانهكهش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه بوه كه حكومه‌تى هه‌رێم داویه‌تى بۆ تاوانباركردنى چالاكوانه‌كان به‌شێوازێكى ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانى كهیسهكهى كردوه.
تێبينيێك بنێرە: