ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

(0) / اجتماعی


May 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد ئەو هاوڵاتییانەی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا گیراوە، دەتوانن وەری بگرنەوە، بە پێچەوانەوە سكراب دەكرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە دەست بەسەر 144 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییاندا گیراوە، لە رۆژی 9ی ئایارەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ سەردانی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی.

ئاماژە بەوەشكراوە هەر هاوڵاتییەك لەو بەروارەدا سەردان نەكات، ئۆتۆمبێلەكەی بە زیادكردنی ئاشكرا و بە سكراب دەفرۆشرێت.