حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان پشوى ڕۆژانى جه‌ژنى ڕاگه‌یاند
(0)
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشوى رۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى ڕاگه‌یاندو پشوه‌كه‌ش له‌رۆژى 13/5 ده‌ست پێده‌كات و له‌رۆژى 15/5 كۆتایی دێت.
به‌پێى ڕاپۆرتی زایەڵە لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى 13/5/2021 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژى پێنج شه‌ممه پشوى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ده‌ستپێده‌كات و رۆژى شه‌ممه 15/5 پشوه‌كه كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رۆژى یه‌كشه‌ممه 16/5/2021 ده‌وامى فه‌رمى ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، رۆژى 16/5/2021 ده‌ستپێكى ده‌وامى خوێندنگه‌كانه و خوێندن له‌ناو پۆل ده‌ست پێده‌كات.
راگه‌یاندنى پشوى جه‌ژن له‌كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك رۆژى به‌ر ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێت دوو رۆژى پشوه‌كه خۆى له‌بنه‌ڕه‌تدا ثشوه‌و حكومه‌ت هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه ئه‌گه‌ر رۆژى چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بێت پشوه‌كه چ گۆڕانكاریه‌كى به‌سه‌ردا دێت.
تێبينيێك بنێرە: