لە سەیدسادق ئەم پارەیە دەدرێتە مامۆستایان
(0)
ئەمڕۆ لەسنوری قەزای سەیدسادق پارەی مسمۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت .
پەروەردەی سەیدسادق لە ئاگاداریەکدا کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە ناردووە ڕایدەگەیێنێت، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سنورەکەمان دەکەین ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٥/١٠ کاتژمێر (١٢ تا ٣) سەردانی دیوانی پەروەردەکەمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی (٢٠٢٠/١٢) کە لەلایەن لیژنەی تایبەت بە پەروەردەکەمان دابەش دەکرێت.
ڕونیشکراوەتەوە، پێویستە مامۆستای وانەبێژ خودی خۆی ئامادە بێت و ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت. پێویستە مامۆستایان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: