بەتۆمەتی ساغكردنەوە و مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

(0) / اجتماعی


May 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی ساخ کردنەوەی پارەی ساختە ڕاگەیاند .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی  پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند،  مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووەو ویستویانە ساغی بكەنەوە.

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن كە تۆمەتبارێك لەناو بازاڕی قەزای پێنجوێن دراوی ساختەی پێیەو بەنیازە ساغی بكاتەوەو مامەڵەی پێوە بکات، پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بریاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ك، ح، ف) تەمەن 20 ساڵ دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕێك دراوی ساختەی عێراقی و دۆلار کە بەتۆمەتبار بووە.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیداو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لەسەر هەمان دۆسیەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، تۆمەتبارێكی دیکە بەناوی (ك، ل، ر) دەستگیركراوەولێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .

کامەران کەریم