جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ زایه‌ڵه : دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ست ده‌كرێته‌وه به‌كاركردن له پرۆژه‌كان
(0)
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد , دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ست ده‌كرێته‌وه به كاركردن له‌پرۆژه‌خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه .
به‌پێی ڕاپۆرتی زایه‌ڵه ( كاوه عه‌لی ) جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند ,پرۆژه‌كان سه‌رجه‌میان ده‌ست پێناكه‌نه‌وه بودجه‌یه‌كمان بۆ ته‌رخان كرا بڕیاردرا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خه‌رج بكرێت
كه‌بڕه‌كه‌ی 30 ملیارد دینار بووه , ئه‌و 30 ملیاردیناره له‌چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه به‌شێكی پێكدێت له پرۆژه‌كان وه‌ستاوه‌كان كه نزیكه‌ی 11 ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و پرۆژه وه‌ستاوانه‌ن كه ژماره‌یان 10 پرۆژه‌یه‌كن , زیاد له 200 پرۆژه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه .
وتیشی , ئه‌م پرۆژانه ده‌ست پێده‌كنه‌وه دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ,ئێستا له ڕێگای وه‌رگرتنی ڕێكاره سه‌ره‌تاییه‌كاندایه به‌شێكیان له‌سه‌ر بودجه‌ی نه‌وته‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان كه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكارانه بگرنه به‌ر ئه‌م پرۆژانه دوای جه‌ژن ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه .
ڕونیشكرده‌وه , به‌شێكی دیكه‌ی كه 11 ملیار‌و200 ملیۆن دیناری دیكه‌یه ئه‌م بڕه 8 ملیۆن و 450 هه‌زار دیناری بۆ پردی توه‌قوه‌ته نێردراوه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه بۆئه‌وه‌ى ڕێكاره بگرێته به‌ر بۆده‌ست پێكردنی كاركردن تێیدا , 2 ملیار و 700 ملیۆن دیناری بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی بچوكه كه 19 پرۆژه‌ن له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ست كراوه به پرۆسه‌ی ته‌نده‌رین ئه‌مانه ده‌ست پێده‌كه‌ن له‌كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی بچوك پێكهاتوون له‌سه‌رجه‌م ناحیه‌كان و ناو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه .
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه هێمای به‌وه‌شكرد , ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 7 ملیار‌و نیو ماوه كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌مان ناردووه پێویستی به‌وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندییه واته نزیكه‌ی 23 ملیار دیناری ڕه‌زامه‌ندی هاتۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ست پێبكرێته‌وه كاركردن له‌و پرۆژانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردن .له‌و 23 ملیار دیناره 8 ملیار و نیوی له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یه .
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌تی به‌كاریگه‌ری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژانه له‌هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد , ده‌ست پێكردنه‌وه‌یان كاریگه‌ری ده‌بێت هه‌رچه‌نده ژماره‌یان كه‌مه ,به‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌یان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا ده‌كه‌ونه‌وه كار كۆمه‌ڵێك كرێكار‌و ستافی ئه‌ندازیاری ستافی پرۆژه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه ناڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك سودی لێ ده‌كه‌ن .
سازدانی- كامـه‌ران كه‌ریـم
تێبينيێك بنێرە: