کاردانەوەی تاران لە بەرانبەر هێرش کردنەسەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا

(0) / جهان


May 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

 وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش کردنەسەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا، ڕایگەیاند: هەر لە سەرەتادا لە ڕێگای کۆنسوڵخانە و باڵوێزخانەکەمان لە بەغدا پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە کرد و حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی ناڕازییان بووەتەوە و چاوەڕوانی ئەوەش لە حکومەتی عێراق دەکەین تاکوو ئەوەی لەسەر شانیەتی ئەنجامی بدات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، " سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەر لە بەیانی دووشەممە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە هێرش کردنەسەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا ڕایگەیاند: هەندێک کەس دسدرێژییان کردووەتەوە سەر نوێنەرایەتی ئێران لە کەربەلا. هەر لە سەرەتادا لە ڕێگای کۆنسوڵخانە و باڵوێزخانەکەمان لە بەغدا پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە کرد و حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی ناڕازییان بووەتەوە.
ناوبراو بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران بەتووندی ئیدانەی ئەم هێرشە دەکات، ئاماژەی بەوە کرد: هیوادارین کە حکومەتی عێراق بەوردی ئەرکەکانی خۆی لەمەڕ پاراستنی نوێنەرایەتیە دیپلۆماتیکییەکان بەپێی کۆنوانسیۆنی ڤیەننای ۱۹۶۱ ئەنجام بدات.
هەروەها دوێنێ شەو وەزارەتی کاروباری دەرەوە یادداشتێکی ناڕەزایەتی ئاراستەی باڵوێزخانەی عێراق کرد و چاوەڕوانی ئەوە لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەوەی لەسەر شانیەتی ئەنجامی بدات.