ئەوانەی لە کەیسی تیرۆر کردنی سەردار سوڵەیمانی تێوەگلاون  دەبێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە

(0) / جهان


May 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەوانەی لە کەیسی تیرۆر کردنی سەردار سوڵەیمانی تێوەگلاون  دەبێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی به ڕاپۆرتە نوێکەی ماڵپەڕێکی ئەمریکی لەمەڕ تێوەگلانی هێزە ئەمنییە کوردییەکانی  عێراق و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە جێبەجێکردنی پلانی تیرۆری سەردار سوڵەیمانی فەرماندەی شەهیدی سپای قودس، ڕایگەیاند: ئەوانەی لە کەیسی تیرۆر کردنی سەردار سۆلەیمانی-دا تێوەگلاون دەبێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "سەعید خەتیب زادە" سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسی گشتی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن یاهوونێوز بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕێگای وەزارەتی داد و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان و وتووێژە دووقۆڵییە سیاسی و یاسایی و ئەمنییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، بەدواداچوون بۆ کەیسی تیرۆر کردنی شەهید سۆلەیمانی دەکەین. ئێمە ئاگامان لە زۆربەی ڕاپۆرتەکان هەیە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەین.
خەتیب زادە وتیشی: ئەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ و لە هەر وڵاتێکیشدا بن و لەم تیرۆرەدا تێوەگلابن، بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و لە ڕێگای لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەپێی پێویست سزای خۆیان وەردەگرن.