شارەزوور... چەندپرۆژەیەک جێبەجێدەکرێت
(0)
له قه‌زای شاره‌زوور هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕ و ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی نوێ .
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور ئاشکرایکرد ، ئه‌مڕۆ ( 10ی ئایاری 2021 )له دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور (ڕزگار غه‌فور) قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زەڕایەن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه كانی قه‌زای شاره‌زوور كۆبووه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌وه كاری ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ته‌واو نه‌كراو له‌قه‌زاكه‌دا و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نوێ له سنوره‌كه‌دا له بواری (ئاو و كارەبا و خزمه‌تگوزاری تر )كه له سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی پڵاندانان له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان داواكراون وبودجه‌ی بوته رخانكراوه بەپێی ڕێژەی دانیشتوان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: