دیاری ڕەفیق بۆ زایەڵە: لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کار بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی سەیدسادق ده‌کرێت

(0) / گفتگو


May 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی قەزای سەیدسادق ڕایگەیاند کە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کار بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانی سەیدسادق ده‌کرێت.
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ دووشەممــە ڕێکەوتی (١٠-٥-٢٠٢١) لــه‌ دیوانی قائمقامێت، له‌گــه‌ڵ بەشیک لــــە بــه‌ڕێزان لـە  ئەنجومەنــی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبــەری ناحیــەی بەرزنجـــە و سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق و بەڕێوەبەرانی کشتوکاڵ و ئاو و تێبینەرایەتی خانووبەرە، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام درا .
ناوبراو وتیشی، کۆبوونه‌وه‌که‌ تایبەت بوو، بەدیاریکردنی ئه‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریانـه‌ی که‌ پێویستن و گرنگن بۆ هاووڵاتیان تا خزمه‌تی زیاتر بــه‌ شاره‌که‌مــان بکه‌ین که‌ لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی (۲٠۲۱) پێشنیار ده‌کرێن بۆ جێبه‌جێکردن‌.
قایمقامی  قەزای سەیدسادق  ئەوەشی  خستەڕوو، پاش گفتوگۆکــردن لــه‌ ســه‌ر پڕۆژه‌کان و  ئەو بڕە بودجەیەی تەرخان کــراو بـــۆ قـــه‌زای سەیدســادق، بڕیار درا، کـــە لـــە زووتــــرین کاتدا بە سەرۆکــایەتی  قائیمقام و هاوکاری و هەمـاهەنگی هـــەمـــوو فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندی داره‌کان، کۆنوس و دەرخستەی پرۆژەکان بەپێی بەرکەوتەی دیاریکراو، بۆ ئەوەی له‌  نزیک ترین کات لە ئەنجومەنی پارێزگا پەسەند بکرێت  و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری بکەن بۆ جێ بەجێ کردن .
 کامەران کەریم