وتووێژی تەلەفوونی زەریف و فوئاد حسێن سەبارەت بە هێرش کردنە سەر کونسووڵخانەی ئێران لە کەربەلا

(0) / جهان


May 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە سەر هێرش کردنی هەندێک خەڵک بۆ سەر کونسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەربەلا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە وتووێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ  هاوتا عێراقییەکەی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەبارەی ئەم کردەوە کە دژی یاسا و ڕێسا دیپلۆماسیانە و پێشێلکەری ناوەڕۆکی کونوانسیۆنی۱۹٦۳ی ڤییەنا وەسف کرد، بە بەغدا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەواد زەریف بە بیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی شوێنە دیپلۆماتیکەکان لەم وڵاتەدا، وێڕای داواکاری لە بەغدا بۆ ناسین و لێپێچینەوەی ڕێکخەرانی ئەم جموجووڵە نایاساییانە، هیوای خواست بە هەوڵ و تێکۆشانی عێراق و هێزەکانی پاراستنی ئاسایش ئەم جۆرە کردەوانە دووپات نەبنەوە .
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ڕوودانی ئەم کردەوەدا جەختی لە سەر پابەند بوونی بەغدا لە پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی دیپلۆماتکاران و شوێنەکانیان کرد و وتی فەرمانی پتەو کردنی پاراستنیان دەرکردوە.