موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە شارەزەور خەرج دەکرێت

(0) / اجتماعی


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:
لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی شارەزوور ئاشکرایکرد ، ئەمڕۆ ٣ شەممە موچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت .
نەبیل حەمەساڵح، لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ‎ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی( ۱۱ـ٥ـ۲٠۲۱) لە بینای رۆشنبیری شارەزوور ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی (۱۲) ی ساڵی ڕابردوو.
ناوبراو وتیشی ،‎مەرجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن و پێناسێکیان پێ بێت و بەرێکاری تەندروستی و مووچەی کەس بە کەس نادرێت‎کاتژمێر( ۱  تا ٤ ) ی ئێوارە دابەش دەکرێت.
کامەران کەریم