ئاگاداریەک لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
(0)
وەزارەتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی ڕاگەیاند ، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە ١١ ئایار لێژنەی باڵای بینینی مانگ بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێ ی بەڵگە زانستی وشەرعیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن .
تێبینی ⁄
(دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات )
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: