ئێران: ڕەوتی دانوستانەکان لەگەڵ سەعوودی ئەرێنییە

(0)


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دانوستانەکانی نێوان ئەو وڵاتە و عەربستان لە ئاستی نێوێنەرانی تایبەت لە ئارا دایە، ڕاشیگەیاند ڕەوتی دانوستانەکان ئەرێنییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ڕەبیعی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە دا کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان تا گەیشتن بە ئەنجامێکی دیاریکراو بەردەوام دەبن .
ڕاشیگەیاند جگە لە پێوەندی دوولایەنە، پرسی ناوچەیی لەم دانوستانەکاندا دەکەوێتە بەر باس و گفتگو.
رەبیعی لەسەر وردەکارییەکانی دانوستانەکان وتی: بڕیار دراوە تا ئەو کاتەی کە گفتوگۆکان نەگەنە ئەنجامێکی دیاریکراو، وردەکارییەکان ڕانەگەیندرێن.