سوپای پاسداران هۆشداریی بە 7 کەشتی ئەمریکا لە گەرووی هۆرمۆز دەدات

(0) / جهان


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، لێداونی ئەم دواییەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە نێزیک بوونەوەی بەلەمی تیژڕەوی سەبازیی ئەم هێزە بە کەشتیی ئەمریکی لە گەرووی هۆرمۆزی بە درۆ خستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوەکەی سوپای پاسداراندا جەخت لەوە کراوەتەوە کە باشتر وایە ئەمریکا لە ڕەفتاری نەشیاو و ئاماتۆر دووری بگرێت و بە پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە دەریاکان خۆ لە خستنە مەترسی ئارامی و سەقامگیری کەنداوی فارس بە دوور بگرێت.
لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە هێزی دەریایی سوپا لە ڕۆژی 20ی گوڵانی 2021 و لە کارت بە جێهێنانی ئەرکی ڕۆژانەیان هۆشدارییان بە7 کەشتیی ئەمریکی داوە کە بە ئەنجامدانی کردەوەی دژە یاسا و پێشێل کردنی یاساکانی دەریاکان ئاسایشی ناوچەکەیان ڕووبەڕووی مەترسی کردۆتەوە هۆشداریی توندی داوە و بەردەوام بوونە لە ئەرکەکانیان.