قائیمقامیه‌تی سلێمانی مارکێتی هیوا دادەخات
(0)
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی هیوا دەداخرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ،ئەمڕۆ سێشەممە (2021.5.11) بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و تەندروستی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی سێمانی مارکێتی هیوا لەگەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی دادەخات.
لەگەڵ هەبونی بڕێکی زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوەبەسەرچو، لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە بەشێوەیەکی ناتەندروست شەربەت دروست دەکات و بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیدەکاتەوە.
یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی ماركێتی هیوا، دانان و عه‌مباركردنی خواردن و خواردنه‌وه‌یه له شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر، به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و تیشكی خۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌فره‌ی خواردن وخواردنه‌وه‌كه‌ی تیایدایه كارلێك ده‌كه‌ن و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی مارکێتی هیوا دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: