كۆمپانیای به‌گه‌ڕخستنی ئێف16ه‌كانی عێراق 72 كارمه‌ندی گواسته‌وه بۆ هه‌ولێر
(0)
دوای هێرشی مووشه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له باكووری به‌غدا، كۆمپانیای لۆكهید مارتن 72 كارمه‌ندی له‌و بنكه‌یه گواسته‌وه بۆ هه‌ولێر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کوردستان 24 بڵاوی کردەوە، دوای هێرشی مووشه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له باكووری به‌غدا، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای لۆكهید مارتن 72 كارمه‌ندی له‌و بنكه‌یه گواسته‌وه بۆ هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تیمی ته‌كنیكی راسپێردراو بۆ به‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه ئێف16ه‌كانی سوپای عێراق، كه كارمه‌ندی كۆمپانیای لۆكهید مارتن بوون گواسترانه‌وه بۆ هه‌ولێر.
كۆمپانیای لۆكهید مارتن، گه‌وره كۆمپانیایه‌كی لۆجستی و ئه‌منی و سه‌ربازییه و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌ده له باكووری به‌غدا.
ئه‌ركی ئه‌و كۆمپانیایه راهێنان و به‌گه‌ڕخستن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراقه به تایبه‌تی له رووی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف 16.
دوێنێ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌ی ره‌سمی په‌خشیكرد، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، به هۆی مه‌ترسی گرووپه چه‌كدارییه‌كان و ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی ده‌یكه‌نه سه‌ر بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی به‌له‌د، ئه‌و گه‌وره كۆمپانیا ئه‌منییه بڕیاری داوه كارمه‌نده‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه و ئه‌وه‌ش به زیان بۆ عێراق ده‌شكێته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: