ڕۆحانی: کۆڵبەری لەئاست گەورەیی ە کەرامەتی دانیشتووانی سنوور نیه

(0) / اقتصادی


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: کۆڵبەری لەئاست گەورەیی دانیشتووانی سنوور نیە و لەگەڵ سیاسەت و یاسا بازرگانییەکانی وڵاتدا ناگونجێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دانیشتنێکی ئابووریدا قاچاخی بە شتێکی ناشیرین و زیان هێنەر بۆ ئابووری و بازرگانی ڕوون و تەندرووست لە وڵاتدا زانی و جەختی لەوە کردەوە: کۆڵبەری دیاردەیەکی ناشیرین و جێگای قبوڵ نیە کە نە لەئاست گەورەیی دانیشتووانی سنوورە و نە لەگەڵ سیاسەت و یاسا بازرگانییەکانی وڵات دەگونجێنێت.
ڕۆحانی وتیشی: دەبێت بە پشتیوانی کردنی ئابووری، ڕەخساندنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی لێزانین لە کار بۆ دانیشتووانی بەڕێزی سنوور، ئەم دیاردەی ناشیرینە لە ڕووخساری سنوورەکانمان بسڕێتەوە.