داواکاریی یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە لێبڕینى موچه
(0)
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له په‌یامێكدا داواده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم لێبڕینى موچه كۆتایی پێبهێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له 59 ساڵه‌ى دامه‌زراندنیدا، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا 10 خاڵى خستۆته‌ڕوو، گرنگترینیان داواكردنى كۆتاییهێنانه به‌لێبڕینى نایاسایی موچه و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى ژماره‌ى بانكى بۆ ته‌واوى مامۆستایان و جێكردنه‌وه‌ى ئه‌و موچانه‌ى له ڕابردوودا نه‌دراون هه‌روه‌ها ئه‌و پاشه‌كه‌وت‌و لێبڕینه زۆره‌ملێ‌و نایاساییانه‌ى كراون له‌و ژماره بانكیه.
هه‌روه‌ك یه‌كێتیه‌كه داواشیكردوه، ده‌ستبكرێته‌وه به‌پله‌و موچه به‌رزكردنه‌وه كه له‌ساڵى 2015وه وه‌ستێنراوه له‌گه‌ڵ په‌سندكردنى ڕه‌شنوسی پارێزبه‌ندى مامۆستایان كه سێ ساڵ زیاتره پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كراوه.
یه‌كێتى مامۆستایان په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌تیش كردوه‌و داواى درێژه‌دان به‌یاساى چاكسازى كردوه به‌مه‌رجێك ده‌ست بۆ ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان به‌گشتى‌و مامۆستایانى زانكۆ نه‌برێت.
هه‌روه‌ك یه‌كێتى مامۆستایان داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى نیشته‌جێبوون یان دروستكردنى شاری تایبه‌ت به‌مامۆستایانى كردوه له‌ڕێگه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌نرخێكى گونجاوو قیستى درێژخایه‌ن، "بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام به‌گرنگ ده‌زانین داواكارین وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت‌و سه‌ره‌تاى ساڵى ئاینده‌ش ماوه‌یه‌كى گونجاو كه له‌مانگێك كه‌مترنه‌بێت، ته‌رخانبكرێت بۆ پێداچوونه‌وه به‌بابه‌ته‌كان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن".
تێبينيێك بنێرە: