واشنتۆن: بەرجام نابێتە ڕێگر لە سەپاندنی سزا ناناوەکییەکان لەدژی ئێران

(0) / جهان


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند گەڕانەوە بۆ بەرجام نابێتە ڕێگر لە سەپاندنی سزا ناناوەکییە نوێکان بەبیانووی بابەتە ناوەناوەکییەکان لەدژی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی بەرجام نابێتە ڕێگر لە سەپاندنی سزا ناناوەکییەکان لەلایەن واشنتۆنەوە لەدژی ئێران.
نێد پرایس لەمیانەی کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ئێوارەی دووشەممە  جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی بایدن ئەو سزا سەپێندراوانەی کە پەیوەندییان بە "تیرۆریزم" هەیە، هەڵناوەشێنێتەوە.
پرایس وتیشی کە حکومەتی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام دەبێت " ئەو سزایانەی کە لەگەڵ بەرجامدا ناگونجێن" هەڵبوەشێنێتەوە.