تۆمارکردنی ناوی بەربژێرانی سەرۆک کۆماریی لە ئێران دەستیپێکرد

(0) / جهان


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ ڕکابەریی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماریی لە ئێران دەستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران دەستیپێکرد.
سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران بڕیارە لە 18 ی حوزەیرانی 2021 بەڕێوە بچێت.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەدا 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس دەتوانن بەشداری دەنگدان بکەن.
هاوکات نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بەشدار دەبن.