هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی لەمەڕ ڕووداوەکانی فەڵەستین؛ نیگەرانین
(0)
نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12ی ئایار/ مایۆی 2021) رایگه‌یاند، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین، له‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی به‌م دواییه له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل درووستبووه، كه هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تیش منداڵان كراونه‌ته ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "نیگه‌رانین كه شوێنه پیرۆزه‌كان كراونه‌ته ئامانج و داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كات داواكارم هه‌موو لایه‌ك دانبه‌خۆیاندا بگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و كرده‌وه توندوتیژییانه‌ی به‌م دواییه له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل درووستبووه، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین، كه بووه‌ته هۆی قوربانیدان، كه هاووڵاتیان، به تایبه‌تیش منداڵان كراونه‌ته ئامانج.
تێبينيێك بنێرە: