هێرشی بەرفراوانی مووشەکیی قەسام بۆ تەلئەبیب و عەسقەلان

(0) / جهان


May 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

شەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لیواکانی عیزەدین قەسام (بەشی سەربازیی حەماس)  بەرفراوانترین هێرشی مووشەکییان لە مێژووی ڕژێمی ئیسرائیل دا بۆ سەر شارەکانی تەلئەبیب و عەسقەلان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەڵەستین، پاش بوردومانی باڵاخانە نیشتەجێییەکانی قەراخی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لیواکانی قەسام وەک پێشتر ڕایانگەیاندبوو بەڵێنەکەیان بە جێ هێنا و شەوی ڕابردوو لە دوو هێرش دا کە جاری یەکەم ۱۳۰ و جاری دووەم۱۰۰ مووشەکیان ڕەوانەی تەلئەبیب کرد و ئەو شارەیان ئاگر تێبەردا و ئەم شارە پاش ساڵانێک ڕەنگی شەڕی بە خۆوە بینی.
هاوکات لە گەڵ قەسام گرووپەکانی تری بەرخۆدانی فەڵەستین، تەلئەبیب و عەسقەلانیان کردە ئامانج و بوردومانیان کرد.
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەڵەستین ڕایگەیاندوە زیان و کوژراوانی زایۆنییەکان زۆرن بەڵام ئەوان ڕاستیەکان سانسۆر دەکەن و باس لە کوژرانی پێنج کەس و بریندار بوونی سەدان کەسی تر دەکەن.