نێچیروان بارزانی هێرشەکەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات
(0)
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی داعش و شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لە سنوور‌ی کفری بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەی دەکەم" و هاوخەمی خۆیشی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکە دەردەبڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کاژێر 10:00ی شەوی رابردوو (سێشەممە 11-05-2021) چەکدارانی داعش لە سنوور‌ی گوڵاڵە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی و لە گوندی ئۆمەربلیش بە قەناس هێرشیانکردە سەر سەنگەرێکی لیوای 116ی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک برینداربووە، بەڵام دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-05-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات "به تووندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش له سنوور‌ی کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەشڵێت "جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه."
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 12-05-2021 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش لە سنوور‌ی گەرمیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشداریمان لە ئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنیی لەنێوان سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق دابوو "تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان رێکبخەنەوە و ئێستا لە شێوەی گرووپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتوونەتەوە، بۆ سەلماندنی ئەو راستییەش ماوە ماوە کردەوەیەکی دڕندانەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن."
به توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له سنوور‌ی کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم. جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: