بەرهەم ساڵح؛ هەڵوێستی عێراق پاڵپشتیكردنە لە بەدیهێنانی مافەكانی گەلی فەڵەستین

(0) / جهان


May 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكی فەڵەستین جەختی کرد: ئیدانەی ئەو سەركوتكارییە دەكەین كە روبەڕووی گەلی فەڵەستین دەبێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، "ئیدانەی ئەو سەركوتكارییە دەكەین كە روبەڕووی گەلی فەلەستین دەبێتەوە".

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵوێستی گەل‌و حكومەتی عێراق لەبەرامبەر دۆزی فەلەستین جێگیرە كە پاڵپشتیكردنە لە بەدیهێنانی مافەكانی گەلی فەڵەستین.

دەشڵێت "ئیدانەی تۆقاندنی نوێژخوێنانی سڤیلی حەرەمی قودسی شەریف دەكەین لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە".