سوپای پاسدارانی ئێران: بە هێزتر لە هەمووکات پشتیوانی گەلی فەڵەستین دەبین
(0)
سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیان نامەیەک، جەختی کرد زیاتر لە هەموو کات پشتیوانی بە دیهاتنی مافەکانی گەلی خۆڕاگری فەڵەستین دەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش توند بوونەوی گرژییەکانی نێوان قەوارەی زایۆنی و گەلی فەڵەستین و هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیان نامەیەک، جەختی کرد کە دەنگ هەڵبڕینی گەلی زوڵم لێکراوی فەڵەستین و دەرکەوتنی لایەنی نوێ ئینتیفازە و هێرشەکانی زایۆنییەکان و کوژرانی دەیان ژن و منداڵ و پیاوی فەڵەستینی دڵی هەموو ئەممەتی ئیسلامی و ئازادیخوازانی جیهانی هەژاندووە و ڕووی شەیتانیی ئیسرائیلی داگیرکەر و پشتیوانەکانی زیاتر خستووتە دەرەوە.
هەروەها جەخت کراوە کە وێڕای بەرخۆدانی گەلی فەڵەستینی و بەرەی مقاومە، بەڵام بەرەنگار بوونەوەی سیاست و کردەوەکانی قەوارەی زایۆنی لە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و داماڵینی خاکی پیرۆز لە فەڵەستینییەکان، پێویستی بە وەیە هەڵوێست و کردەوەی جیددییە لە لایەن بەرەی خۆڕاگری یەکگرتووی دژە زایۆنی و کۆمەڵگای جیهانی وەربگیردرێت و پشتیوانی کارا لە گەلی فەڵەستین بکرێت و کردەوەی دڕندانەی زایۆنییەکان بوەستێندرێت.
ئەم بەیان نامەیە جەخت دەکات ئەمەریکا و دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی پشتیوانی سەرەکی زایۆنییەکانن و سەرکردەی هەندێ وڵاتی عەرەبییان هەڵخەڵاتاندووە و بوونەتە هۆی کردەوە و جینایەتەکانی زایۆنییەکان و دەبێت چەکدارانی ئەمەریکا ناوچەکە جێ بهێڵن، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست بکرێت و ئەمەش سیاسەتی نەگۆڕی ئپمەتی ئیسلامییە.
سوپای پاسداران وێڕای ئەوەی بە توندی جینایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی بە توندی ئیدانە دەکات، جەختی کردۆتەوە زیاتر لە هەموو کات پشتیونای گەلی فەڵەستین ە بەرەی مقاومە دەبێت وەک درێژە دان بە ڕێبازی سەرداری شەهید قاسم سوڵەیمانی و ئامانجەلانی شۆڕشی ئیسلامی.
تێبينيێك بنێرە: