لاهور شێخ جه‌نگی: لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌نه بۆنه‌یه‌ك بۆ وه‌لانانی گرژیی و ناكۆكییه‌كان
(0)
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایكرد لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌نه بۆنه‌یه‌ك بۆ یه‌كتر قبووڵكردن و وه‌لانانی گرژیی و ناكۆكییه‌كان و به گیانێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری، دوور له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن، كار بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزیی نیشتیمانی و ئاشتی و ته‌بایی بكه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ڕایگەیاند:"
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، له ناخی دڵمه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا مسوڵمانه‌كانمان ده‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان، پیرۆزبێت له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزی دژه‌تیرۆر و زیندانییانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئاشكرایه، مسوڵمانان له مانگی پیرۆزی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زاندا به ڕۆژوو ده‌بن و نزا ده‌كه‌ن و ئه‌و مانگه ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و پاكبوونه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و نوێبوونه‌وه‌ی ژیان، جه‌ژنیش ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ لێبووردن و گه‌ردن ئازادی له یه‌كتر، ئێمه‌ش له‌م كاته‌دا كه جه‌ژن ده‌گێڕین، وڵاته‌كه‌مان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داعشدایه، ناوماڵی كورد یه‌كڕیز و ته‌با نییه، كێشه و قه‌یرانی جۆراوجۆر به‌رۆكی گرتوین، هاونیشتیمانییه‌كانمان له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان چاوه‌روانی زیاترمان لێده‌كه‌ن، مووچه‌خۆران چاوه‌ڕوانی ڕێككردنه‌وه‌ی موچه‌كانیانن، هه‌ق وایه لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌نه بۆنه‌یه‌ك بۆ یه‌كتر قبووڵكردن و وه‌لانانی گرژیی و ناكۆكییه‌كان و به گیانێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری، دوور له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن، كار بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزیی نیشتیمانی و ئاشتی و ته‌بایی بكه‌ن، له پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتییان.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هاونیشتیمانییه‌كانمان له كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی كاركردنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی و ڕزگاركردنیان له‌و دۆخه دژواره‌ی كه تێی كه‌وتوون، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له دوای جه‌ژن ئه‌نجامی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانمان له‌و پێناوه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.
په‌روه‌ردگاری مه‌زن خاك و خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو نه‌هامه‌تی و كێشه‌یه‌ك به دوور بگرێت و مرۆڤایه‌تیش له په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا ڕزگار بكات، نوێژ و ڕۆژوو و نزای هه‌موو لایه‌ك قبووڵ بێت و ڕۆژانی جه‌ژن به سه‌لامه‌تی و شادی و سه‌رفرازیی به‌سه‌ر ببه‌ن. دووباره جه‌ژنتان پیرۆز بێت و هه‌ر له شادی و سه‌ركه‌وتندابن."
تێبينيێك بنێرە: