نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا بە بەشداری  زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس خوێندرا

(0) / جهان


May 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار فەلەستینی نوێژی جەژن و نوێژی مردوویان بە غایب لەسەر رۆحی کوژراوانی مزگەوتی ئەقسا خوێند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەک چەندین وڵاتانی ئیسلامی لە فەلەستین یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و لە مەراسیمی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس زیاتر لە ١٠٠ هەزار فەلەستینی ئامادەبوون.

هاوکات، دوای نوێژی جەژن، نوێژی مردوویان بە غایب "بێ ئامادەبوونی تەرمەکان لەبەردەم نوێژخوێنان" لەسەر کوژراوانی مزگەوتی ئەقسا کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، گرژییەکانی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانوویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردووەتەوە. ئەوەش بەهۆی ئەوەی، بە بڕیاری دادگا داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن، عەرەبەکانی ئۆرشەلیم "قودس"یش دەڵێن لەسەر لاشەیان دەتوانن خانووەکانیان لێبسێنن.

شەوی ٩ی ئەم مانگەش نوێژخوێنان دوای ئەنجامدانی نوێژی تەراویح، دژی نیشتەجێکردنی جولەکەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە، لە ئەنجامدا زیاد لە ٢٠٠ فەلەستینی و نزیکەی ١٥ پۆلیسی ئیسرائیلیش برینداربوون.