ڕوداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندیخان ٥ قوربانی لێکەوتەوە

(0) / اجتماعی


May 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - وارماوا  ٥ کەس برینداربوون .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، یەکەم ڕۆژی جەژن کاتژمێر دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی ( کیا دووتەنی ) لەگەڵ ( تەکسی تیوتا کڕۆلا ) لەسەر ڕێگای گشتی ( دەربەندیخان - سلێمانی ) نزیک گوندی ( بیرکێ ) بەیەکیان دادا ، بەداخەوە لەم ڕووداوەدا ( ٥ ) پێنج هاوڵاتی کە شۆفێرو سەرنشین بوون بەسەختی بریندار بوون و ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران .

ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکاری ڕووداوەکەش دەرچوونی هەڵەو پەلەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوو .

کامەران کەریم