لە کەلار دەست گیرا بەسەر تەقەمەنی یاری ئاگرین

(0) / اجتماعی


May 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی قەزای کەلار ئاشکرایکرد، لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەست گیرا بەسەر چەندین تەقەمەنی و یاری ئاگرین .

پۆلیسی گەرمیان  ڕاگەیاند، دوای سکاڵای هاوڵاتیان لەگەڕەکەکانی قەزای کەلار کە یاری ئاگرین و تەرقە بوتە هۆی بێزارکردنیان مەفرەزەکانی 104ی کەلار دەستیان بەسەر کۆمەڵێک تەرقەو یاری ئاکرینداگرت
دوبارە داوا لە دوکاندارانی بەڕێزدەکەین ئەویاریانە نەفرۆشن کە زیانی گیانی لێ دەکەوێتەوەو دەبێتەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان بەپێچەوانەوە هەردوکاندارێک ئەوجۆرەیاریانە بفرۆشێت دوکانەکەی دادەخرێ و خۆشی ڕوبەڕوی یاسادەکرێتەوە .

کامەران کەریم