جه‌بار یاوه‌ر: توركیا به‌ئاگاداری بەغدا بەردەوامە لە پێشێلكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان

(0) / جهان


May 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هێزەكانی سوپای  توركیا بەردەوامە لە پێشێلكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقش ئاگاداری ئه‌و پێشێلكاریانه‌یه‌.
بەپێی فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌، پاراستنی سنورەكان ئەركی هێزەكانی پاسه‌وانی  سنوری حكومه‌تی فیدراڵە  كە لە سێ لیوای سەربازی پێكهاتوون و ئه‌ركیان پارێزگاریكردنه‌ له‌ سنورەكانی عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران و سعودییه‌.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاندووه‌، پێشمەرگە هیچ رۆڵێكی لە پاراستنی سنورەكاندا نییه‌و ئەوەی هه‌یه‌ و مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ توركیا بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە پێشێلی سەروەریی خاكی عێراق دەكات و بەغداش ئاگەداری ئەو پێشێلكارییه‌كان و جموجوڵه‌كانی سوپا توركیایه‌.