داواکارییەکانی قائیمقامی هەڵەبجە لە جەژنی ڕەمەزان

(0) / اجتماعی


May 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لە پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە داوا لەهاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە ئەمنی و تەندروستییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوخشە ناسح قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
جەژنی رەمەزانتان پیرۆز..
جەژنی رەمەزان، جەژنی خێرو خۆشی و بەرەکەت و ئارامی دڵەکان، لە موسوڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆزبێت.
ماڵئاوایی لە مانگی بەرەکەت و ئارامی دەرون و ئیمان ئەکەین، هیوای جەژنێکی ئاسودە بۆ هەمووان ئەخوازین، جەژنێکی مژدە بەخش بۆ هاوڵاتیانمان.
لەم جەژنەدا خوای گەورە رەحم بە میللەت و وڵاتمان بکات و دوعاکانمان قبوڵ بکات، خوا یارمەتیدەرمان بێت بۆ رزگاربوونی جیهان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
داوا لە هاوڵاتیان ئەکەم لەم جەژنەدا پابەندی رێنماییە ئەمنی و تەندروستییەکان بن، تاکو جەژن و خۆشیمان لێ نەبێت بە ناخۆشی.
هەر لە خۆشی و جەژنا بن.
کامەران کەریم